سەید حەكیم گرنگی هاوبەشی لەگەڵ رۆما و پالپشتی حكومەتی بەهرەمەندەكان بۆ باڵیۆزی ئیتالی دووپاتدەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان بەغدا و رۆما و پێشخستنی كرا.
.
لەم کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەید حەکیم جەختی لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و سوودوەرگرتن لەئەزموونی هاوبەش لەبوژاندنەوەی کەرتەکانی بەرهەمهێنان لەوانە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای تازە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئیتالیا ئەزموونێکی پێشەنگ و دەوڵەمەندی هەیە لەم بوارانەدا کە عێراق دەتوانێت سوودی لەچوارچێوەی ناوخۆییدا سوودی لێوەربگرێت، هەروەها بەڕێز حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی بەڕێز عەلی زەیدی دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کەسایەتی ئەم حکومەتە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی سەرۆک وەزیرانە وەک بازرگانێک کە توانای زاڵبوون بەسەر ڕۆتین و بیرۆکراسی هەیە.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دانانی وەزیری كارامە كە سیفاتی سەكردایەتی و راستگۆیی ناوبانگی باشیان هەبێت.
هەروەها گوتیشی كرانەوەی عێراق بەڕووی هەمووان و لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگی خۆی هەیە و هیوای خواست بەرژەوەندی هاوبەش قووڵتر بكرێت لەبەر ئەوەی باشترین ڕێگا چارەیە بۆ بەردەوامی و كرانەوەی زیاتر و پتەوكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.