• dسەید حەكیم بۆ پارێزگاری كەركووك گرنگی بەڕێوەبردنی فرەیی و پاڵپشتی كردنی حكومەتە نێو خۆجێیەكان و گەشەپێدان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /11 

    dسەید حەكیم بۆ پارێزگاری كەركووك گرنگی بەڕێوەبردنی فرەیی و پاڵپشتی كردنی حكومەتە نێو خۆجێیەكان و گەشەپێدان دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد سەمعانی پارێزگاری كەركووك كرد و باسی چۆنیەتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە كرا كە وەك عیراقێكی بچووك كراوەیە بەهۆی فرەیی و بەخشینی.

    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە، کە بەڕێوەبردنی باشی کەرکوک و سەرکەوتنی کەرکوک سەرکەوتنێکە بۆ هەموو عێراق و هەمەچەشنییەکەی، هەروەها ئاماژەی بەگرنگی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی تورکمان لەپۆستە حکومییەکاندا کرد و داوای پێدانی دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی خۆجێی کرد و جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری پارێزگاکە کردەوە، جگە لە گرنگی پارێزگاکە وەک یەکێک لەو پارێزگایانەی بەرهەمهێنەری سەرەكی نەوتن.
    سەید حەكیم جەختی لەسەر پاڵپشتی قەزا و ناحییەكان كردەوە بەتایبەتی لەڕووی خزمەتگوزاری و بیناسازی لەگەڵ تەئكید كردنەوە لەسەر پەیوەندی كردنی بەرەدەوتم لە نێوان هەموو پێكهاتەكان و ئەنجومەنی پارێزگا و سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت.

    Related News