• سەید حەكیم ستایشی زانكۆی مووسڵ دەكات و داوا دەكات رۆڵی زانكۆكان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان باشتر بكرێت

    2026/ 05 /11 

    سەید حەكیم ستایشی زانكۆی مووسڵ دەكات و داوا دەكات رۆڵی زانكۆكان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان باشتر بكرێت


    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز وەحید ئیبراهیمی سەرۆكی زانكۆی مووسڵ كرد و لەم دیدارە باسی چیرۆكی سەركەوتنی زانكۆی مووسڵ و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی كرا پاش ئەوەی بەهۆی تیرۆر تێكدرا، هەروەها باس لە سروشتی زانستی لە زانكۆیەكە كرا.
    سەماحەتی ستایشی زانكۆی مووسڵی كرد و بە شوێنێكی زانستی گرنگی ولاتی وەسفكرد و گوتی مێژووێكی پڕ لە شكۆ و پێشەنگی لەبواری توێژینەوەی زانستی و دەرچوونی بەهرەمەندان هەیە، هەروەها شالاوەكانی ئاوەدان كردنەوەی بەرز نرخاند بەتایبەتی زانكۆ و كتێبخانەی شارەكە و گوتیشی سەقامگیری مووسڵ گرنگی هەیە بۆ سەقامگیری هەموو عێراق هەیە، هەروەها سەماحەتی گوتی پێویستە شوێنی حەوانە و بایەخی زۆر بە مامۆستایان بدرێت، هەروەها هەماهەنگی هەبێت لە نێوان زانكۆ و حكومەتی نێوخۆیی و زانكۆكانی دیكە كە لەسەر دیدی زانستی ئەزموون ئاڵوگۆڕ بكەن.

    Related News