• السيد الحكيم يشيد بجهود سەید حەكیم ستایشی ئەركەكانی نەجەف دەكات لە چارەسەركردنی قەیڕانی نیشتەجێبوون و پاڵپشتی پرۆژەكانی گەشەپێدانالنجف في معالجة أزمة السكن ودعم مشاريع التنمية

    2026/ 06 /02 

    السيد الحكيم يشيد بجهود سەید حەكیم ستایشی ئەركەكانی نەجەف دەكات لە چارەسەركردنی قەیڕانی نیشتەجێبوون و پاڵپشتی پرۆژەكانی گەشەپێدانالنجف في معالجة أزمة السكن ودعم مشاريع التنمية


    لەو گۆنگرەی رۆژنامەوانییەی لە بارەگای پارێزگای نەجەفی پیرۆز بە ئامادەبوونی پارێزگار یوسف مەكی گناوی ئەنجامدرا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن و ڕوونیكردەوە كە نەجەفی پیرۆز تایبەتمەندییەكی ئاینی و رۆشەنبیری لەگەڵ حەوزەی زانستی و مەرجەعیەتی بالای ئاینی هەیە، جگە لەوەش مەزاری ئیمامی عەلی (سلاوی لێبێت) هەر لەوێیە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە ژێرخانی پارێزگاكە بەرەو پێشتر بڕوات كە لەگەڵ پێگەی و رۆڵەكانی بگونجێت و ستایشی ئەركی حكومەتی خۆجێی كرد بۆ دابین كردنی پارچە زەوی كەمكردنەوەی قەیڕانی نیشتەجێبوون.

    هەروەها جەختی لە پێویستی پاڵپشتیکردنی جووتیاران کردەوە و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی کرد کە وەک پێویست شایستەكانیان بۆ دابین بکەن، بەڕێز سەید حەکیم ستایشی هەوڵەکانی دابینکردنی کارەبای نەجەفی لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی خۆر کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گۆڕینی نەجەف بۆ پارێزگایەکی بەرهەمهێنەری نەوت و بەدەستهێنانی دەروازەیەکی سنووری، هەروەها ڕایگەیاند، "هەموو ئەمانە کاریگەریی نەجەف زیاد دەکەن و سروشتەكەی لە ڕووی كوالیتی دەگۆڕن"،هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە. 

    لە بەرەی سیاسیشدا سەماحەتی ڕوونیکردەوە کە تەواوکردنی کابینەی حکومەت پێویستی بە دانیشتنێکی بەپەلە و ڕاوێژ لە نێوان هێزە سیاسییەکان هەیە و داوای کرد یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربکرێت، کە ئاسۆی فراوان بۆ پارێزگاکان دەکاتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان،هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا ئەولەویەت لە چارەسەرکردنی پرسە سەرتاسەرییەکاندایە.

    بەڕێزیان ئاماژەی بە بەیاننامەی ئەم دواییەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پشتگیری لە دەوڵەت و حکومەت کرد لە هەوڵەکانیان بۆ سنووردارکردنی چەک و جێبەجێکردنی یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی، هەنگاوی بەڕێز ئەلسەدری بەرز نرخاند لە هاندانی لیواکانی ئاشتی بۆ بەشداریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاماژەی بەوەشکرد کە فراکسیۆن گەلێک هەن کە وەڵامی ئەم بانگەوازە دەدەنەوە و فراکسیۆنەکانی دیکەش چاوەڕێی کۆتایی هاتنی تەواوەتی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بۆ دەستپێشخەری وەڵامدانەوەی بانگەوازی سنووردارکردنی چەک لە دەوڵەتدا..

    Related News