سەید حەكیم: بەرژەوەندی گشتی لەدۆسێیە نیشتمانییەكان پێویستە بەپێش بەرژەوەندییە تایبەتەكان بكەوێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری ئەمنیداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و پالپشتی خۆی بۆ حكومەت بەرامبەر ڕكابەرییە ئابووری و داراییەكان دەربڕی.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كێشەی چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت چارەسەر بكرێت ئەویش لەڕێگەی لێك تێگەیشتن و گفتوگۆوە، هەروەها هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە و كۆتایی هێنان بە پەرەسندن و گرژییەكان.