السيد الحكيم: معالجة السلاح خارج الدولة يجب أن تستند إلى المصلحة العراقية والدستور والقانون
لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە بەڕێز ئائید فەهمی سەرۆكی لیژنەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی ، لەم دیدارە سەماحەتی گرنگی كۆڕبەندە رۆشەنبیری و كۆبوونەوەكانی خستە ڕوو بۆ چارەسەری كێشەكان و دروستكردنی دیدی تایبەت بۆ دەزگاكان، لەگەڵ گرنگی كۆبوونەوەی هێزە سیاسییە مەدەنییەكان و هێزەكانی دیكە بەپێی بەرژەوەندی عێراق.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە چارەسەری چەكی دەرەوەی دەولەت دەبێت چارەسەر بكرێت و جەختیشی كردەوە كە گرنگە گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن بۆ چارەسەركردنی هەبێت، هەروەها ستایشی هێزی میلیشیاكانی كرد بەوەی پێشتر رووبەڕووی تیرۆر و داعش بوونەوە و خاكی دەوڵەتیان گەڕاندوەتەوە، داواشی كرد بەپێی بەرژەوەندی عێراق و دەستوور و یاساكان مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن.